http://halabja.info/

ئا: سیمۆن گرۆسریده‌ر
ئا: سیمۆن گرۆسریده‌ر
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: د. کارزان ناسیح
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه له لایه‌ن (سیمۆن گرۆسریده‌ر)ه‌وه، که خوێندکاری دواقۆناغی ئاماده‌ییه له وڵاتی سویسرا له مانگی ئایاری 2009 دا ئه‌نجامدراوه، به‌رێزی ئه‌م کاره‌ی له میانه‌ی ئاماده‌کردنی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی له‌سه‌ر کورد به ناوی (کورده‌کان: ئایا تیرۆریستن یان چه‌وساوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی؟)
Die kruden: Ewige Unterdrückte oder Terroristen?
، تا وه‌ک به‌شێک له پێداوستییه‌کانی کۆرسی خوێندنه‌که‌ی پێشکه‌شی خوێندنگاکه‌ی و دواتر ئه‌و به‌شه‌ی زانکۆ که لێی ده‌خوێنێت بکات. خوێندکاری ناوبراو سه‌رجه‌م به‌شی پێنجه‌می تویژینه‌وه‌که‌ی، که له هه‌شت به‌ش پێکهاتوه ته‌رخانکردوه بۆ باس له ڕێکخراوی چاک و ئامانج و چالاکی و کاره‌کانی، که زانیارییه‌کانی له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی گفتوگۆکه‌ی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)دا هه‌ڵیهێنجاون و دواتریش ته‌واوی ده‌قی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له پاشکۆی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا بڵاوکردۆته‌وه. شایه‌نی باسه له مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوو گفتوگۆی توێژینه‌وه‌که کرا و به پله‌ی (زۆرباشه) په‌سه‌ند کرا. من لێره‌دا به پێویستم زانیت، که چاوپێکه‌وتنی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی چاک (هیوا ناسیح) وه‌رگێڕمه سه‌ر کوردی...
درێژه‌ی بابه‌ت...